نوچە
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پشووی جه‌ژنی قوربانه‌وه ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگاداریه‌ک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەین.
بەو بۆنەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی رادەگەینێت، لە رۆژی یەکشەمەوە رێکكەوتی 11/8/2019 تا رۆژی پێنجشەمە رێکكەوتی 15/8/2019 لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جوتیار عادل
گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان