نوچە-فارس
دوای ئەوەی، کە کۆمەڵێک راپۆرت و زانیاری سەبارەت بە هەوڵەکانی حزبەکەی عەممار حەکیم، بۆ پێکهێنانی حکومەتی سێبەر لەم وڵاتە بڵاو بووەوە. ئەندام پەرلەمانێکی عێراق، سەر بە حزبەکەی عەممار حەکیم، ئەم هەوڵانەی پشتڕاست کردەوە.
حسن خلاطی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی حزبی «تیار الحکمه الوطنی»، کە عەممارحەکیم نوێنەرایەتی دەکات، دەڵێت “هەوڵمان ئەوەیە، کە دەوڵەتێکی سێبەر پێکبهێنین”.
بە گوتەی خلاطی، ئامانج لە پێکهێنانی دەوڵەتی سێبەر ئەوەیە، کە بەرانبەر بە هەر پڕۆژە یان پلانیکی وەزارەتەکانی عێراق، نەخشەڕێگا و پڕۆژەی تایبەت بە خۆمان هەبێت.
بە گوتەی خلاطی، دەوڵەتی سێبەر بە مانای دانانی پۆست و وەزارەتەکان نییە، بەڵام بەرانبەر بە هەر پلانێکی وەزارەتەکانی سەر بە حکومەت، حزبی «تیار الحکمه الوطنی»، پلانی خۆی دەخاتەڕوو.
پێشتریش چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هەوڵەکانی عەممار حەکیم، بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی عێراق بڵاو بۆتەوە.