نوچە-ئەنادۆڵ
نیوزلەندا داوای ناتۆی بۆ مانەوەی هێزە سەربازیەکانی لە عێراق رەتکردەوە.
نیوزلەند لە بەیانێکی فەرمیدا دەڵێت: دوای ناتۆی بۆ هێشتنەوەی هێزەکانی خۆی لە عێراق ڕەتکردۆتەوە.
وەزارەتی بەرگری نیوزلەندا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئەم وڵاتە، داوای ناتۆ بۆ مانەوەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق، رەتکراوەتەوە و بەم پێیە هێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.
ڕون مارک، وەزیری بەرگری نیوزلەندا دەڵێت، وڵاتەکەی پابەندی بەڵێنەکانی لە عێراق بووە و کاروباری پێسپێردراوی بە تەواوی ئەنجام داوە، هەربۆیە ئەم دواکاریەی ناتۆمان ڕەتکردەوە.