کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا گەیشتە قەتەر

0

نوچە-النشرە

وەزارەتی بەرگری قەتەر، باس لە گەیشتنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بە ئاوەکانی ئەم وڵاتە دەکات.

وەزارەتی بەرگری قەتەر، لەم بارەوە ڕایگەیاند: کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە هەرێمی ئاوی قەتەر.

وەزارەتی بەرگری قەتەر لە بەیانێکدا دەڵێت، گەشتی فڕۆکەهەڵگری جۆن بی مۆرتا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ستراتیژی واشنتۆن و قەتەر، گەیشتە ئاوەکانی ئەم وڵاتە.

دۆحە و واشنتۆن، لە ماوەی دوو ساڵی ڕاردوودا چەن جارێک مانۆڕ هاوبەشی سەربازی و دەریاییان ئەنجام داوە، ئەمەش دوای ئەوە هات، کە قەیرانی دیپلۆماسی لە نێوان دۆحە و چوار وڵاتی دیکەی عەرەبی هاتە ئاراوە و بەو پێیە، هەر یەک لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر، سەرجەم پەیوەندیەکانیان لە گەڵ قەتەر داخست و گەمارۆیان خستە سەر ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com