نوچە: ئاژانسەکان
به‌ڕێوه‌به‌ری هێلی ئاسمانی ئێران دەڵێت، هه‌ندێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا، سووته‌مه‌نی به فڕۆكه ئێرانییه‌كان ناده‌ن، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ درووست كردوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری هێلی ئاسمانی ئێران دەڵێت، هه‌ندێك له فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه‌ی له‌سه‌ر تاران، سووته‌مه‌نی به فڕۆكه ئێرانییه‌كان ناده‌ن، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ درووست كردوون و لەو بارەیەوە له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه ئێرانییه‌كان، ناچار بوونه تیكیتی به‌شێكی زۆر له سه‌رنشینان ره‌تبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به بڕێكی كه‌می سووته‌مه‌نی، گه‌شته‌كه‌یان به‌رده‌وامی پێبده‌ن.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه ئێرانییه‌كان دووچاری گرفت بوونه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیای “ئه‌ڤێستی پێترۆلی توركی” ئاماده‌نه‌بوو له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول سووته‌مه‌نی بداته فڕۆكه ئێرانییه‌كان.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئێرانی، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانگرێته‌وه و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هۆشداری داوه‌ته ته‌واوی وڵاتان كه به‌هیچ شێوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به هێلی ئاسمانى ئێرانی نه‌كه‌ن.
ئه‌و سزایانه‌ی واشنتن زیانی زۆری به كۆمپانیا ئێرانییه‌كان گه‌یاندووه، لەوانە كۆمپانیاكانی “ماهان، ئاتا، قه‌سه‌م و ئاسمان”ی ئێران.