نوچە-المیادین
وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت “گفتوگۆکانی ئەنقەرە و واشنتۆن سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان ئەرێنی و بنیاتنەر بووە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی ئاگۆست، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: کۆبوونەوەکەنیان لە گەل شاندی ئەمریکی سەبارەت بە پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا بەردەامە.
بە گوتەی ئاکار ئەم کۆبوونەوانە ئەمڕۆ کۆتایی پێ دێت.
وەزیری بەرگری تورکیا هەروەها ئەم گفتوگۆیانەی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆنی بە ئەرێنی وەسف کردووە.