نوچە-هەواڵنێری فەرەنسا
دەزگایەکی چاودێری لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، سەبارەت بە بەهێزبوونی داعش و گەڕانەوەی بۆ عێراق هۆشداری دەدات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەم دەزگایە، بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەوڵی گەڕانەوە بۆ ئەم دوو وڵاتە دەدات.
گلین فین، بەڕێوەبەری ئەم دەزگا سەربازییەی سەر بە پێنتاگۆن دەڵێت: داعش لە یەکخستنی هێزەکانی بەتوانایە و دەتوانێ لە ماوەیەکی کورتدا ئەندامە هەڵاتوو و پەرتەوازەکانی خۆی و تەنانەت ئەو ئەندامانەی، کە وەک شانەی نووستوو کار دەکەن، سەرلەنوێ رێکبخاتەوە و یەکە سەربازیو سەربازگەکانی ئەم دوو وڵاتە بکاتە ئامانجی هێرشەکانی.
بە گوتەی فین، بە هۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، هیچ کۆنتڕۆڵ و چاودێرییەک بە سەر کەمپی ئاوارەکاندا نییە و ئەم کەمپانە باشترین شوێنن بۆ ئەندامگیری لە لایەن داعشەوە.