نوچە-رۆیتەرز
دادگایەکی تورکیا بە دەرکردنی بڕیارێک،١٣٦ ماڵپەڕ و ئەکاوتنی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی داخست.
بە گوێرەی بڕیاری ئەم دادگایە، ئەم سایت و ئەکاونتانە سەر بە کەسان و لایەنەکانی رەخنەگری دەسەڵاتی سەرۆککۆماری تورکیان.
گروپی سەربەخۆی چاودێری میدیاکانی “بیانت”کە جەخت دەکاتە سەر ماف و ئازادییە مەدەنییەکان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، دەڵێت، ماڵپەڕی خودی ئەم گروپەش بە بڕیاری دادگاکانی تورکیا داخراوە.
زۆربەی ئەم ماڵپەڕ و سایتانە لایەنگی مافەکانی کوردن لە تورکیا . ڕەخنەگرانی رەجەب تەیب ئەردۆغان پێیانوایە، کابینەی ناوبراو دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤی بە یەکجاری پێشێل کردووە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا ئەم بانگەشەیە رەتدەکەنەوە و دەڵێن، ئەوان تەنها بەرەنگاری کودەتای شکستخواردووی ساڵی ٢٠١٦ بوونەتەوە، کە دژ بە ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتە رێکخرابوو