نوچە-یو ئێس تودەی
مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە یاداشتێکدا بۆ ڕۆژنامەی یو.ئێس.تودەی دەڵێت، کەمپەینی گوشارەکانی سەر ئێران بە دوو ئامانجی گەورە بەردەوام دەبێت.
بە گوتەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، گوشار و سزاکانی سەر ئێران بەردەوام دەبن بۆ دوو مەبەست، یەکەم سەرچاوە داراییەکانی ئێران، کە بۆ ساپۆرتکردنی گروپە تیرۆریستیەکانی بەکار دێنێ، بنبڕ بکات؛ هاوکات بە رێگەی ئەم گوشارانەوە ئێران ناچار بکات بێتە سەر مێزی دانوستان.
پۆمپیۆ جەخت لە گرێدانی رێککەوتنێکی درێژماوە و هەمەلایەنە لە سەر ئێران دەکاتەوە.
بە گوتەی پۆمپیۆ، واشنتۆن بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، موشەکی بالستی، پشتیوانیکردنی لە تیرۆریزم و دەستگیرکردنی نایاسایی هاوڵاتیانی ئەمریکای بە لاوە گرنگە و دەبێ بخرێنە پاکێجێکەوە و گفتوگۆیان لە سەر بکرێت.