نوچە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی سێ پرسی گرنگ كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧-٨-٢٠١٩، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و چەند پرسێک تاوتوێدەکرێن.
بەگوێرەی زانایرییەکان، کۆبوونەوەکە لەبارەی بڕیارێكی دادگای فیدراڵییە لەبارەی ماددەی ١٤٠ و هەروەها رێكخستنی سیستەمی باج و سێ چاكسازی لە لیستی كەمئەندامان.
هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانی چوارشەممەی هەموو هەفتەیەكی بۆ كۆبوونەوەی خۆی دیاریكردوە.