سوپای ئەسەد هێرشەکانی دەستپێکرد

0

نوچە-ئاژانسەکان

هێزەکانی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەستپێکردەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵی سوریا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، دەڵێن: گروپە چەکدارە تیرۆریستەکان، خاڵەکانی ئاگربەستی ئیدلیبیان پێشێلکردووە و سوپای سوریاش، وەک کاردانەوە بەرامبەر بەم پێشێلکاریە، هێرشە سەربازیەکانی خۆی دەستپێکردەوە.

نوێنەرانی دەوڵەتی سوریا، هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی نورسوڵتان، رەزامەندی خۆیان لە سەر بەردەوام بوونی ئاگربەست و کەم کردنەوەی گرژیەکان لە پارێزگای ئیدلیب خستەڕوو.

مەرجی دەوڵەتی بەشار ئەسەد بۆ بەردەوام بوونی ئاگربەست لە ئیدلیب، جێبەجێکردنی رێککەوتنی ساڵی ڕابردووی نێوان تورکیا و روسیا-یە. بە گوێرەی ریککەوتنەکە، دەبێ سوپای ئەسەد و ئۆپۆزسیۆنی چەکدار، بە مەودای ١٥ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە بنکە و سەنگەرەکانی خۆیان پاشەکشە بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com