پێنتاگۆن: هێرش بۆ سەر کورد بێ وەڵام نابێت

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزیری بەرگری ئەمریکا بە جیدی هۆشداری دایە تورکیا.

مایک سپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا، هۆشداری دایە تورکیا و گوتی، هەر جۆرە دەستوەردانێکی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان و ناردنی هێز بۆ ئەم هەرێمە، لە گەڵ کاردانەوەی ئەمریکا بەەروڕوو دەبێتەوە.

ئەم هۆشداریەی سەرۆکی پێنتاگۆن لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئاگۆست، رەجەب تەیب ئەردۆغان، جارێکی دیکە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فوراتی دووبارە کردەوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا گوتیشی: بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە، هەر جۆرە دەستوەردان و هێرشێکی سەربازی تورکیا قبووڵ ناکرێت و لە گەڵ وەڵامی توندی ئەمریکا بەرەوڕوو دەبێتەوە، ئێمە بەرامبەر بە دەستدرێژیانە دەوەستینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com