ئێران بۆ ئەمریکا: ئامادەی دانوستانین

0

نوچە-ئاژانسەکان

حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ئەمرۆ سێشەممە ٦ی ئەگۆست، ئامادەیی ئێرانی بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند، بەڵام هاوکات مەرجی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی ئەم دانوستانانە خستەڕوو.

ڕوحانی لە میانی لێدوانێک لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران، گوتی: هیچ نیشانەیەک نابیندرێ بیسەلمێنی، کە واشنتۆن رەفتاری خۆی بەرامبەر بە ئێران گۆڕیوە، ئەگەر ئەمریکا بەنیازی دانوستانە، دەبێ سەرجەم سزا و گەمارۆکانی بۆ سەر ئێران هەڵبگرێت.

بە گوتەی حەسەن روحانی، ئەگەر ئەمریکا بە نیازی گفتوگۆیە، گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرێ، چونکە دژی مافەکانی مرۆڤە، ئەم سزایانە.

ڕوحانی لە گەڵ ئەوەی، کە ئەمریکای بە تیرۆریستی ئابوری وەسف کرد، گوتیشی “لە ئەگەری هەڵگرتنی سزاکان ئامادەین دانوستان بکەین”.

دوای ئەوەی، کە سالی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، یەکلایەنە لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران کشایەوە، سەرجەم ئەو گەمارۆیانەی بە سەر ئێراندا سەپاندەوە، کە پێشتر لە ئەنجامی رێککەوتنی ئەتۆمی لە سەری هەڵگیرابوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com