نوچە-ڕۆژنامەی دان
رۆژنامی دانی پاکستان لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئەفغانستان دەکات.
ڕۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاشکرای دەکات، کە پێدەچێ ترەمپ مانگی سێبتەمبەر بچێتە کابۆل و ریککەوتنی کۆتایی واشنتۆن و تاڵیبان یەکلا بکاتەوە.
هەروەها ڕۆژی رابردوو، شاندێکی باڵای ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی ئێلیس ڤۆڵز، جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەردانی پاکستانی کردووە.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ئاگۆست، سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند “ئەفغانستان لە پڕۆسەی ئاشتی نزیک بۆتەوە”.
تاکوو ئیستا بەرپرسانی ئەمریکی و شاندی دانوستانکاری تاڵیبان، چەندین خولی گفتوگۆان ئەنجام داوە، بەڵام نەگەیشتوون بە رێککەوتن.
تاڵیبان کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان وەک پێشمەرجی سەرەکی سەرخستنی گفتوگۆکان وەسف کردووە.