نوچە: ئاژانسەکان
دوای هەڕەشەی تورکیا بە لەشکرکێشی بۆ سەر رۆژهەڵاتی رووباری فورات، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ١٥٠ بارهەڵگری پڕ لە تەقەمەنی دەگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان.
رۆژی یەکشەممە ٤-٨-٢٠١٩، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ سەر ناوجەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان کرد، کە پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، بەڕێوەی دەبات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)ی رووسی، ١٥٠ تا ٢٠٠ بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی هاوپەیمانان، گەیشتوونەتە شاری قامیشلۆ.
دوای هەڕەشەکەی ئەردۆغان، مۆرگان ئۆرتیگۆس، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانی وڵاتەکەی لە هەڕەشەکان نیشان داوە و رایگەیاندووە “هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی رووباری فورات قبوڵکراو نییە”.
