واشنتۆن لەبارەی کوردەوە هۆشداری دەداتە ئەنقەرە

0

نوچە-سپۆتنیک

مۆرگان ئۆرتاگس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵێت، هەر جۆرە ئۆپەراسیۆن و هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات، زیان بە هاوکاریەکانی دوو وڵات دەگەیەنێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، ئەگەر ئەنقەرە بە بێ هەماهەنگی لە گەڵ ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات، زیان دەگاتە بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، سەبارەت بە ناوچەی ئارام و ڕەوینەوەی نیگەرانیەکانی تورکیا، لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە گفتوگۆ داین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسانی سەربازی  تورکیا، لە ڕۆژانی رابردوودا باسیان لە سەر دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com