نوچە
هه‌ڵسووڕاوێکی دیاری گۆڕان رایدەگەیەنێت، سيڤی خۆی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌ش به خانه‌ی راپه‌ڕاندن كردووه و به نیازیش نییه بكشێته‌وه.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، هه‌ڵسووڕاوی دیاری گۆڕان، به كوردستان 24ی راگه‌یاندووە، تا ئێستا ته‌نها ئه‌و سيڤی خۆی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌ش به خانه‌ی راپه‌ڕاندن كردووه و كه‌سی دیكه نه‌بووه به نیازیش نییه بكشێته‌وه.
له باره‌ی رێگریكردن له كاندیدبوونه‌كه‌ی بۆ پۆسته‌كه، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، تا ئێستا كۆبوونه‌وه نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ببێته كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌و پۆسته و ته‌نها ئه‌و سیڤی پێشكه‌ش كردووه. دەشڵێت “ئه‌و ته‌نها له خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه نه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان”.
ئەو هەڵسووڕاوەی گۆڕان راشیگەیاند “ئاماده‌نییه له كاندیدبوون بۆ ئه‌و پۆسته بكشێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داواشی لێبكه‌ن”.