نوچە
ئۆتۆمبێلە حكومییەكان لە ھەرێمی كوردستان لۆگۆی حكومەتیان لێدەدرێت و ھەر كەسێكیش بۆ كاری كەسی و بەرژەوەندی تایبەت بەكاری بێنێ رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە و سزا دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا روونكردنەوە لەبارەی لێدانی لۆگۆ لە ئۆتۆمبێلە حكوومییەكان دەدات و رایدەگەیەنێت: “به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران قه‌ده‌غه‌یه موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌كاربێت كه ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه حكوومییه‌كانیش به موڵك و ماڵی گشتی داده‌نرێت و بۆ راییكردنی كاری فه‌رمانگه‌كانه، بۆیه قه‌ده‌غه‌یه بۆ كاری تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت و له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش له ده‌ره‌وه‌بن و كاریان پێبكرێت، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لۆگۆیه‌كی تایبه‌ت چاپكردووه، كه ده‌لكێنرێت به سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان بۆ ناسینه‌وه‌یان و ده‌ستنیشانكردنیان”.
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكە ھاتووە: “هه‌نگاوی دووه‌می بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن ئه‌ویش به‌پۆلین كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه بۆیان هه‌یه له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش له‌ده‌ره‌وه بن، بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوازری وه‌كو ئاگركوژینه‌وه و ئیسعاف و فه‌رمانگه‌ی كاره‌با و ئاو و داده‌وه‌ری و كۆمه‌ڵێك فه‌رمانگه‌ی حكومی تر كه هه‌ندێك له كاره‌كانیان پێویسته له دوای ده‌وامی فه‌رمیش به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه باجی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه”.
ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە “هه‌نگاوی سێیه‌م له‌دوای ته‌واوبوونی لۆگۆیه‌كان ئینجا ده‌ست ده‌كرێت به‌وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی له دژی هه‌ر شوفێرێكی میری كه پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره نه‌بێت و راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه داده‌گیرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێیده‌خوڕێت ده‌درێت به دادگا به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و له‌دادگا كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه”.
