گۆڕان، پۆستەکانی لەحكومەت یەکلایی دەکاتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی پڕکردنەوە و یەکلاییکردنەوەی پۆستی بریکار و بەڕێوبەرەگشتییەکانی گۆڕان لە حکومەت دراوەتە دەست ڕێکخەری گشتی.                                              

لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پڕکردنەوەی پۆستی وەزارەتەکان، لە لایەن لایەنەسیاسییە بەشداربووەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە ئێستادا لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت کار لەسەر پڕکردنەوەی پۆستەکانی بریکار و بەرێوبەرە گشتییەکان دەکەن.                                                                 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، سەبارەت بە پڕکردنەوەی پۆستی بریکار و بەڕێوبەرە گشتییەکان، ڕایگەیاند”لە دواهەمین کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا بڕیاری ئەوەماندا، دەسەڵاتی یەکلاییکردنەوە و پڕکردنەوەی پۆستی بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە حکومەت، بدرێتە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕاوێژ لەگەڵ کەسانی تایبەتمەند”.                                                       

ئەندامەکەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، گوتیشی”پۆستەکانی گۆڕان لە حکومەتدا، جگە لەو چوار وەزارەتە و جێگری سەرۆکی هەرێم کەوەری دەگرێت، یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری چاکسازی و ئەندامێکی ئەنجومەنی ئاسایشی تێدایە، هەروەها ئەندامێکی دەستەی داهاتەنەوتییەکان، چوار بریکاری وەزیر و نزیکەی ٤٥ ڕاوێژکار و بەرێوبەری گشتی بەردەکەوێت”.                                                                                                         

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com