پەرلەمانی کوردستان کێشەی کارەبا چارەسەردەکات

0


نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت لە ڕێگەی پڕۆژەیاسایەکەوە کێشەی کارەبا لە هەرێم چارەسەر بکەین، بەسود وەرگرتن لە چەند سەرچاوەیەکی تر.                                                      

چەند پەرلەمانتارێک لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەكی تایبەتن، بۆئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم بەرزبکرێتەوە، بەشێكی ناوەڕۆكی پڕۆژەیاساكەش سود وەرگرتنە لە ئاو، با و تیشكی خۆر.                                                                              

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکانی پەرلەمانی  کوردستان، ڕایگەیاند”ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەکین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە هەرێم، ئەم پڕۆژەیاسایە پڕۆژەی شەخسییە و دەمانەوێت پڕۆژەیەکی نیشتمانی بێت، تاکو سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی لێبکەن، لە داهاتووشدا ناوەڕۆکی پڕۆژەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هەڤاڵ شنۆ عەشقی ئاشکرا دەکەین”.                                                                                                               

کاروان گەزنەیی، گوتیشی”ئەم پڕۆژەیە بۆئەوەیە، کە چۆن بتوانین سوود لە وزەی خۆر و وزە نوێبووەکان وەربگرین، تابتوانین بەرهەمهێنانی کارەبا بەشێکی لەسەر ئەوانە بێت، بۆ ئەمەش دەکرێت تۆڕباین، سۆیلەربۆیلەر یان تاقەشەمسی بەکار بهێنین، ئەم میکانیزمانەی کە ئێمە دەیگرینەبەر دەکەوێتەوە سەر حکومەتی هەرێم، ئایا حکومەت کامیان ئاسانکارییە بۆی ئەگەر بتوانێت بیکات”.                                                                                        

ئەندامەکەی لیژنەی وزە لە پەرلەمان ئاماژە بەوەدەکات، کێشەی کارەبای هەرێم تەنها کێشەی تەولید نییە، بەڵکو کێشەی دابەشکردنی کارەبایە و کێشەیەکی زۆر گەورەیە، دەشڵێت”ئەگەر ئێمە بتوانین لە ٥% بۆ ١٥% سود لە وزە نوێبووەکان وەربگرین، ئەوکاتە هەرێم پێدەنێتە قۆناغێکی پیشەسازی نوێیەوە و دەستکەوتێکی زۆرباش دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان”.                                                                                                                                       

گەزنەیی، ڕاشیگەیاند”دەبێت حكومەتی هەرێم هاوکاری تەواو بێت ئەگەر حکومەت هەماهەنگی تەواومان نەکات ناتوانین پێشکەشی بکەین، چونکە ئەم پڕۆژەیە ڕەهەندێکی دارایی هەیە، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، لە ناو لیژنەكە گفتوگۆ لەسەر ده‌كه‌ین و پێشکەشی دەکەین”.                                                              

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com