شارەزایەکی سەربازی: عێراق توانای بەرگری نییە

0

نوچە-ئاژانسەکان

هشام الهاشمی، شارەزای کاروباری ئەمنی عێراق رایگەیاند، عێراق لە بابەتی بەرگری ئاسمانی لاوازە و بە هۆی نەبوونی سیستمی بەرگری موشەکی، توانای بەرگریکردنی لە هەرێمی ئاسمانی خۆی نییە.

بە گوتەی ئەم شارەزایە، هێزی ئاسمانی عێراق بە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، هەرێمی ئاسمانیەکەی لە ژێر هەڕەشەدایە.

الهاشمی گوتی، هێزی ئاسمانی عێراق تەکنەلۆجیای بەهێزی لە بەردەست نییە و ئەمەش وا دەکات ئەگەر  هێرشی ئاسمانی بکرێتە سەر تاوای بەرگریکردنی نەبێت.

ئەم شارەزایەی کاروباری سەربازی و ئەمنی، هەروەها لە بارەی بەردەوام بوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، تەل ئەبیب لە هێرش بۆ سەر بنکە و سەربازگەکانی حەشدی شەعبی بەردەوام دەبێت.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە،٥ی ئاگۆست ئەندامێکی کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی حەشدی شەعبی، پشتڕاست کردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com