نوچە-کەناڵی دجلە
کریم علیوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بەدر ئاشكرای دەکات، لە هێرش بۆ سەر سەربازگەکانی حەشدی شەعبی ئیسرائیل بەرپرسیارە.
علیوی لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی هەواڵی دیجلەی عێراق رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی سەرەکی ئیسرائیلە و لە نێوانیاندا هیچ جیاوازییەک نابیندرێت.
ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی بەدر گوتی، حەشدی شەعبی بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەجووڵێتەوە و هیچ کات دژ بە دەوڵەت نەجووڵاوەتەوە.
سەبارەت بە هێرشی ماوەی ڕابردوو بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی، ئەم ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلامنی عێراق زانیاری زیاتر دەخاتە ڕوو.
بە گوتەی علیوی، بنکە سەربازیەکەی حەشدی شەعبی لە پاڕیزگای سەڵاحەدین لە لایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج، ئەوەی کە لە لایەن بەرپرسانی عێراقی رەتکرایەوە، زۆرتر لە ژێر گوشاری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بوو.