ئەمریکا: هێزەکانمان لە عێراق دەمێننەوە

0

نوچە-سومریە نیوز

سومەریە نیوز رایگەیاند، ئامادەبوونی هێزی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بەشێکە لە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەم وڵاتە.

بە گوتەی تولێر، تا ئەو کاتەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پێویستی بزانێت، هێزەکانیان لەم وڵاتە دەمیننەوە و ئەمەش بەندە بە داوای خودی عێراقیەکان.

ئەم دبلۆماتکارەی ئەمریکا دەشڵیت، ئایندەی هێزەکانی ئەمریکا و مانەوەیان لە عێراق بەندە بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئێمە بەردەوام گوێمان لێبووە کە بەرپرسانی عێراق جەخت دەکەنە سەر مانەوەی ئێمە لە وڵاتەکەیان و هاوکات داوامان لێ دەکەن، کە گەرەنتی نەگەڕانەوەی داعش بکەین.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هەروەها دەڵێت، هاوکاری نێوان بەغدا و واشنتۆن لە بەرژەوەندەی هەر دوو وڵاتە.

لە بارەی بزووتنەوەی نوجەبا و حزبولڵای ئەم وڵاتەوە، تولێر دەڵێت، ئەمریکا ئەم دوو لایەنەی بە هۆی پەیوەندی و هاوکارییان لە گەڵ رێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسدارانی ئێران خستە لیستی تیرۆرەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com