نوچە-ئاژانسەکان
ئیسرائیل لە پلانیدایە، سوپایەکی روبۆت ئامادەی مەیدانی جەنگ بکات.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەی سەربازانی خۆیان لە ناوچەکانی جەنگی لەوانە غەززە، لوبنان و سوریا کەم دەکەنەوە و لە بەرامبەردا لە هەوڵدان سوپایەکی ڕۆبۆت بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەکانیان ئامادە بکەن.
لە درووستکردنی جیهاز و ڕۆبۆتە شەڕکەرەکان، لە هۆشی زیرەک کەڵک وەرگیراوە کە توانای ئەوەیان هەەی شەڕکەرەکانی دوژمن بخەنە ژێر چاودێری و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێبکەن.
بە گوتەی بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، لە ڕووی تیۆرییەوە سەربازە ڕۆبۆتەکان ئامادەیی تەواوان لە مەیدانەکانی جەنگ هەیە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی، کەمتر لە ٣٠ ساڵی دیکە ئەم سوپایە ئامادە دەبێت و بە هەموو جۆرە چەک و جیهازێکی جەنگی تەیار دەکرێن.