نوچەنێت
بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ لە شارەکانی کوردستان گەرما دەگاتە ٤٤پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ ٤٨کاتژمێری داهاتوو خستەروو، تێیدا بەراورد بە رۆژانی رابردوو پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر، ٤٠، سلێمانی، ٤١ و دهۆک ٤١ پلە، بەڵام لە کەرکوک ٤٤پلەی سیلیزی تۆمار دەکات.