نوچە-واشنتۆن پۆست
ئەمڕۆ دووشەممە،٥ی ئاگۆست شاندێکی سەربازی ئەمریکا سەردانی ئەنقەرە دەکات.
ئامانج لەم سەردانەی شاندی ئەمریکا بۆ تورکیا، گفتوگۆ لە بارەی ئەگەری دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگەیە.
ئەمریکا بەم رێگاوە لە هەوڵدایە، کە پێش بەم ئۆپەراسیۆنەی سوپای تورکیا بگرێت.
بە گوێرەی زانیاریەکانی واشنتۆن پۆست، پێدەچێ لە دوو هەفتەی داهاتوودا تورکیا دووەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات. رۆژی رابردوو رەجەب تەیب ئەردٶغان، لە لێدوانێکی هەڕەشەئامێز رایگەیاند، بەم زووانە دەچنە ناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە و هێرشەکانیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێدەکەن