کار بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەرپرسی نوێی هێزەکانی ٧٠ـی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، کاری لەپێشینەم ئەوەیە کاربکەم بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.   

لە دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەفەرمانی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەی وەک بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ـی پێشمەرگەی کوردستان لە شوێنی جەعفەر شێخ مستەفا دیاریکرد.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی، سەبارەت بە پۆستە نوێییەکەی، ڕایگەیاند “لە ئێستادا فەرمانی دەستبەکاربوونم وەک بەرپرسی هێزەکانی یەکەی ٧٠ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە لایەن سەرکردایەتی حزبەکەمەوە بۆ دەرچووە، بە واژۆی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرجەم کارەکانیشی تەواو بووە”.

لە بارەی کاتی دەستبەکاربوونەکەشیەوە، مستەفا چاوڕەش گوتی “چاوەڕێ دەکەین، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە پۆستە نوێییەکەیدا، وەک جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەستبەکار بێت؛ هەرکاتێک ئەو ڕۆشت من وەک بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ دەستبەکار دەبم”.   

بەرپرسە نوێییەکەی هێزی ٧٠ـی پێشمەرگە، دەشڵێت “یەکێک لە کارە لەپێشینەکانمان ئەوە دەبێت، کە کار بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بکەین و ئینشائەڵڵا سەرکەوتوو دەبین، هێزی پێشمەرگە دەکەین بەیەک هێزی یەکگرتووی هێزەی خەڵكی کوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com