نوچە
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، لەبارەی چارەسەری كێشەكانی ئاوارەكانی شنگال کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٤-٨-٢٠١٩، له دهۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌ک لەنێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق چوو، پلاسخارت باسی له سه‌ردانی مه‌یدانیی خۆی بۆ ده‌ڤه‌ری شنگال، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هاتووه كرد و ئاماژه‌یشی به گرنگیی جێگیركردنی سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات برینی قوربانیانی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ساڕ‌ێژ بكرێت و له‌م باره‌یه‌وه رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی به پێویست زانی.