ئەمریکا دڵنیایی دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئاگۆست رایگەیاند، واشنتۆن لە پێکهێنانی هاوپەیمانی دەریایی لە ئاوەکانی کەنداو دڵنیایە.

مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا گوتیشی: سەرباری وەڵامی ساردی هاوپەیمانانی ئەوروپی و ئاسایی واشنتۆن بۆ پەیوەست بوونیان بەم هاوپەیمانێتیە، من باوەڕی تەواوم بە هێزی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هەیە.

پۆمپیۆ، کە وێڕای مارک سپێر، سەردانی سیدنی کردووە، ئەم دڵنیایەی بە هاوپەیمانان و ڕای گشتی جیهان داوە.

ئەمریکا داوای لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کردووە، کە پەیوەستی ئەم هاوپەیمانییە دەریاییە بن، کە دوابەدوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئاسایشی کەشتیڕانی لە ئاوەکانی کەنداو لە لایەن واشنتۆنەوە هاتە ئاراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com