نوچە-رۆیتەرز
وەزیری بەرگری ئوسترالیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئاوەکانی کەنداو تاوتوێ دەکات.
لیندا رینۆلدز، وەزیری بەرگری ئۆسترالیا دەڵێت، داواکاری ئەمریکا بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ کەنداو و هەروەها پەیوەست بوونی بە هاوپەیمانی دەریایی دژ بە ئێران تاوتوێ دەکەن. وەزیری بەرگری ئۆسترالیا سەبارەت بە داواکری ئەمریکا گوتی، داواکای ئەمریکا وردەکاری زۆر هەڵدەگرێ و ناتوانن دەستبەجێ بڕیار لە سەر ئەم بابەتە بدەن، بەڵام دیراسە دەکەن و بڕیاری کۆتایی خۆیان بە واشنتۆن ڕادەگەیێنن