نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتێک لەبارەی داعش بڵاو دەکاتەوە

0

نوچە-نیۆیۆرک تایمز

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری دەداتە ئەوروپا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان، داعش لە مانگەکانی کۆتایی  ساڵی ٢٠١٩ پلانی هێرشی بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپی هەیە.

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ڕاپۆرتەکەی خۆی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان نووسیویەتی، لە گەڵ ئەوەی کە داعش لە سوریا و عێراق تێکشکاوە، بەڵام لە پلانی دایە دۆخی نائەمنی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی بە قازانجی خۆی بەکار بهێنێ و بەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ هێرشیان بکاتە سەر.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، داعش بە وردی چاودێری دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوروپا دەکات و ناڕەزاییەکانی هەندێک لە وڵاتان وەک هەلێک بۆ ئەنجامدانی کاروباری تیرۆریستی دەقۆزێتەوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها هۆشداری دەداتە هەموو- وڵاتانی جیهان کە ٣٠ هەزار ئەندامی داعش لە  مەیدانی شەڕەکان دەرباز بوونە و بوونەتە فاکتەری هەڕەشە بۆ سەر هەموو وڵاتانی جیهان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com