نوچە-ئاژانسەکان
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) رایگەیاند، ئەگەر تورکیا هێرش بکات، بە درێژایی ٦٠٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەبێتە مەیدانی جەنگ.
کۆبانێ بە ئاماژەدان بە دوایین گۆڕانکاریەکانی سوریا بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی فورات و ئامادەکاری تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ئەم ناوچەیە،دەڵێت، ئەگەر رێککەوتنێک نەیەتە کایەوە و تورکیا دەستوەردانی سەربازی بکات، ئێمە ئامادەیی تەواومان بۆ بەرگریکردن هەیە.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە لەبارەی عەفرینەوە دەڵێت، رۆژهەڵاتی فورات هیچ وێکچوونێکی لە گەل عەفرین نییە، ئەگەر تورکیا هێرش بکات بە درێکایی ٦٠٠ کیلۆمەتر مەیدانی شەڕمان بە دەستەوەیە.
بە گوتەی مەزڵوم کۆنابێ، هەسەدە بڕیاری خۆی داوە و ئەمریکا وفەڕەنسا و تورکیاش ئاگاداری ئەم بڕیارەن.
کۆبانێ ئاشكراشێ دەکات، کە بە رێگەی جەیمز فێری، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا پێشنیار ونەخشەڕیگای خۆمان ئاراستەی نوێنەرانی میتی تورکیا و لایەنەکانی تورکیا کردووە.
هەسەدە کردنەوەی ناوچەی ئارامی لە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر ڕەتدەکەنەوە، کە لە بەرامبەردا تورکیا پێداگری لە سەر کردۆتەوە.