دوو گۆڕی بە کۆمەڵی دیکە هەڵدەدرێنەوە

0

نوچە

كارەكانی یەك لەو سێ گۆڕە بە كۆمەڵەی كۆتایی ھات كە لە سەماوە دۆزراونەتەوە، دوای جەژنیش دوو گۆڕی بەكۆمەڵی دیكە ھەڵدەدرێنەوە.

سیروان جەلال، بەرێوەبەری گۆڕە بە كۆمەڵەكان، لە وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان بە كوردستان٢٤ـی راگەیاندووە، گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە سەماوە ھەڵدراوەتەوە و كارەكانی تەواو بوون، رووفاتەكان لە بەغداوە پشكنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەكرێت. لەو گۆڕەدا، ١٧١ رووفات ھەبوو، كە ٩٧ـیان ژن و ٧٤ یان منداڵن”.

بەرێوەبەری گۆڕە بە كۆمەڵەكان، لە وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بەوەش كرد “لە گۆڕەكاندا بەشێكی ژنەكان منداڵەكانیان لە باوەش گرتووە بۆ ئەوەی لە گولـلەباران كردن بیان پارێزن”.

سیروان جەلال، راشیگەیاند “بە گوێرەی پشكنینەكانیان، ئەو گۆڕە ھی ئەنفالی ساڵی ١٩٨٨ـە و پزیشكی دادی دەستیكردووە بە گواستنەوەی رووفاتەكان بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی پشكنینی ئێسك DNA لە رووفاتەكان وەربگیرێت و لەگەڵ رووفاتەكان كەلوپەل و بەڵگەمان دۆزیوەتەوە”.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو “دوای جەژەنی قوربان دوو گۆڕی بەكۆمەڵی دیكە ھەڵدەدرێنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com