نوچە-ئاژانسەکان
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، ژمارەیەکی زۆر چەکی رەوانەی هێزە کوردیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
سایتی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، زانیاری زیاتری بڵاو کردۆتەوە.
بە گوێرەی پێگەی فەرمی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی هاوپەیمان زیاتر لە ١٠٠ لۆری چەک و تەقەمەنییان رادەستی هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کردووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەم دامەزراوەیە، ئەم کاروانە بە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوا کراوە.
ئەمە چەندمین جارە کە هاوپەیمانان چەک و یارمەتی سەربازی رەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن. ئەویش لە کاتێکدا کە ئەنقەرە ڕایگەیاندووە، بەم زووانە دووەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێدەکات و بۆ ئەم مەبەستەش هێزێکی زۆری لە سەر سنوورەکانی خۆی جێگیر کردووە.