نوچە-ئاژانسەکان
سێزدەهەمین خولی گفتوگۆکانی ئاستانا، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
لە ڕاگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاستانا و لە بەیانی هاوبەشی ئێران، روسیا و تورکیا وەک لایەنە سەرەکیەکانی ئەم گفتوگۆیانە، بە تەواوی دژایەتی پێکهێنانی کیانیکی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان کراوە.
ئەگەر چی بەشێک لە گفتوگۆکان تەرخان کرابوو بۆ دۆخی پاڕیزگای ئیدلیب و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵام دژایەتیکردنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە ڕۆژئاوای کردستان سەرنجی راگەیەن و چاودێرانی سیاسی بۆ لای خۆی راکێشاوە،خاڵێک کە لە بەیانی هاوبەشی مۆسکۆ، تاران و ئەنقەرە پێداگری لە سەر کراوە.
لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوی کۆتایی ئاستانا هاتووە”هەموو هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کیانی سیاسی نوێ، بە بیانووی شەڕی دژ بە تیرۆر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رەدتەکەینەوە”.