نوچەنێت
لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا، پەرلەمانی کوردستان وەک رۆژی جینۆسایدکردن ناساندی.
ئەمڕۆ ٣-٨-٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی ٨٧ ئەندام پەرلەمان رۆژی ٣-٨ی وەک رۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان ناسێنرا.
٣-٨-٢٠١٤، پێنج ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، رێکخراوی تیرۆرستی داعش، هێرشی بۆ سەر شەنگال و ناوچە ئێزدی نشینەکانی دەوروبەری ئەنجامدا. خەڵکێکی زۆری کۆمەڵکوژ کردو هەزاران کوردی ئیزدی رفاند. هەمان ساڵ نێچیرڤان بارزانی، نووسینگەیەکی تایبەت بە رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی لەلایەن داعش دامەزراند. تائێستا ئەم نوسینگەیە سێ هەزار و ٥٠٩ کوردی ئێزدی رزگاربکات.
لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان لە پشوودایە، بەڵام کۆبوونەوەی نائاسایی بەمەبەستی دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەنجامدا.