وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا کۆدەبنەوە

0

نوچە-ئاڕ تی عەرەبی

کەناڵی ئاڕتی عەرەبی لە سەر زاری ئەحمەد سەحاف، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، سبەی٤ی ئۆگۆست وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە بەغدا کۆدەبنەوە.

بڕیارە هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەی عێراق، میسر و ئوردن بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەی بن.

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، وەبەرهێنان لە عێراق  وهەروەها پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی کاولکاریەکانی شەڕ لەم وڵاتە، گرنگترین تەوەرەکانی ئەم کۆبوونەوەیە دەبن.

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی عێراق  و میسر و ئوردن، بۆ جاری سێهەمە بەڕێوە دەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com