لە سوریا رێککەوتن ئەنجامدرا

0

نوچە-الجزیرە

کەناڵی هەواڵی جەزیرە رایگەیاند، دەوڵەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی چەکدار لە پاریزگای ئیدلیب، لە میانی دوایین خولی دانوستانەکانیان لە شاری نورسوڵتانی کازاخستان گەیشتوونەتە رێککەوتن.

هەردوو لایەن لەم دانیشتنەدا س، سەبارەت بە ئاگربەستێکی مەرجدار رێککەوتنیان کردووە. لە سەر مەبنای ئەم رێککەوتنەش بووە کە  سوپای بەشار ئەسەد بۆردوومانی  ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی لە رۆژی هەینییەوە ڕاگرتووە.

خاڵێکی دیکەی ئەم رێککەوتنە، پابەندبوون بە رێککەوتنی سوچی لە ڕوسیایە کە بەو پێیە ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد بەڵێنی داوە، بەو مەودای ٢٠ کیلۆمەتر لەم ناوچانە پاشەکشە بکات.

ئیدلیب تەها شارێکە کە ئیستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی سەربازی ئۆپۆزسیۆنی دەوڵەتی سوریا-دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com