نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دوایەک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

0

نوچە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە توویتێکدا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی بە جینۆساید بناسێنێت.

ئەمڕۆ ٣-٨-٢٠١٩ هاوکاتە لەگەڵ پێنجەم ساڵڕۆژی کۆنترۆڵکردنی شنگال لەلایەن داعش و کۆمەڵکوژکردن، بێسەروشوێنکردن و ئاوارەکردنی دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی شارەکە و کوردانی ئێزدی.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە توویتەکەیدا رایگەیاند “لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە شنگال، ئێمە لە دڵەوە یادی ئەوانە دەکەینەوە، کە بوونە قوربانی دەستی دڵڕەقییەکانی داعش لە کوردستان و شوێنانی دیکە. پشوونادەین، تاوەکو تیرۆر لەناودەبەین و قوربانیانی رفێندراو دەگەڕێنینەوە”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت “داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ رێگریکردن لە کردەی هاوشێوە، ئەم کۆمەڵکوژییە بە جینۆساید بناسێنێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com