نوچە
ئەمڕۆ (هەینی ٢-٨-٢٠١٩)، بەهۆی کێشەی نێوان دوو دراوسێ لە گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی ژنێک کوژرا و تۆمەتبارێکیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، ژنەکە ناوی (ك، ح، ف)ـە و له‌دایكبووی ١٩٩٣ـە، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکیش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنەکە ئه‌نجامدراوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردووە.
پۆلیس تۆمه‌تبارێكی به‌ناوی (ش، ق، ئـ) کە له‌دایكبووی ١٩٩٧ـە ده‌ستگیرکردووە و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٠٥ راگیراوه.
پۆلیسی سلێمانی راشگەیاندووە، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی چوارچراوه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و به بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێكی دیكەش دەرچووە.