نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی لیژنەی کاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی حكومەتی عێراقی.
رۆژی ٣ ی ئابی ٢٠١٤، چهكدارانی رێكخراوی داعش، هەڵیان کوتایە سەر قەزای شنگال و دەوروبەری و بەشێکی خەڵکەکەیان کۆمەڵکوژی کرد، ئهمڕۆ پێنج شەممە ١-٨-٢٠١٩ له دانیشتنی پهرلهمانی كوردستان، پرۆژه یاسای دیاریكردنی رۆژی ٣ ی ئاب وهك رۆژی كۆمهڵكوژیی ئێزدییهكان خوێندنهوهی دووهمی بۆ كرا و پهرلهمانتارانیش له بارهی ناوهڕۆكی پڕۆژهكهوه راو سهرنجی خۆیان خستهڕوو.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆسایدی پەڕلەمانی کوردستان، سەبارەت بە قەرەبووی کەسوکاری ئێزدیەکان، ڕایگەیاند “قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بەپلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراقی، چونکە ناوچەی شنگال ناوجەیەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان”.
ئەندامەکەی لیژنەی کاروباری شەهیدانی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت “هەر کردەوەیەکی تیرۆرستی، کە لە عێراق ئەنجام بدرێت قەرەبووکرنەوەکەی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراقی”.