نوچە
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای تایبەت بە دیاری کردنی ڕۆژی ٣ی٨ وەک ڕۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کرد.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا کە پرۆژەی پێشنیازی یاساکە لەلایەن لێژنەی یاسایی پەرلەمانەوە خوێندرایەوە، چەندین پەرلەمانتار بە وردی قسەیان لەسەر خاڵە و مادەکانی کرد و بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەو پرۆژە یاسایە پەسەند بکرێت.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١-٨-٢٠١٩) پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی خولی هاوینەی خۆیدا کە تایبەت بوو بە دیاریکردنی ڕۆژی ٣ی٨ وەک ڕۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، بە وردی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکە کرا و بڕیارە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا پەسەند بکرێت.
به گوێرهی خشتهی كاری دانیشتنهكه، خوێندنهوهى دووهمى پێشنیازی بڕیارى دیاریكردنی رۆژی ٣-٨-٢٠١٤، وهك رۆژی كۆمهڵكوژیى ئێزدییهكان، بهپێی حوكمى مادهكانى (٨٧ و ٨٨ و ٨٩) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانى كوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە پرۆژە یاساکاکەدا کە ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا، جیا لەوەی ڕۆژی ٣ی٨ وەک ڕۆژی جینۆساید و کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی دەناسێندرێ، هاوکات لە پرۆژە یاساکەدا بە وردی باسی قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی کراوە بەپێی ئەو پرۆژەیە یاسایە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژریی کوردانی ئێزدی خراوەتە ئەستۆی حکوومەتی عێراق.
پڕۆژەیاساکە لە پێنج مادده پێكهاتووه، کە سەرەکی ترینیان له ماددهی یهكهمدا دەڵێت، كه ئەو تاوانانە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە لایەن داعشەوە ئەنجام دراون، بە جینۆساید ھەژمار دەکرێن و حکوومەتی عێراق دەبێت قەرەبووی خەڵکەکە بکاتەوە.