نوچە-ئێن.بی.سی نیوز
کەناڵی هەواڵی ئێن،بی.سی نیوز، ئەمرۆ پێنجشەممە،١ی ئۆگۆست لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکا، هەواڵی کۆچی دوایی کوڕی سەرۆکی پێشووی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدەی بڵاو کردەوە.
سێ بەرپرسی باڵای ئیدارەی ئەمریکا رایانگەیاند، زانیاری تەوایان لە بەردەستدایە کە دەیسەلمێنی حەمزەی کوڕی ئۆسامە بن لادن، سەرۆکی پێشووی قاعیدە لە ژیاندا نەماوە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، حەمزە بڕیار بوو وەک جێگرەوەی تۆڕی قاعیدە، ببێتە کەسی یەکەم تەم تۆڕە.
لە لایەکی دیکەوە کەناڵی سکای نیوز رایگەیاندووە، بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە ڕوودای مەرگی حەمزە بن لادن، کات و شوێنی مردنەکەی زانیاری پێویست بڵاو ناکەنەوە.