جەواد زەریف سوپاسی ئەمریکا دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای ئەوەی کە شەوی ڕابردوو، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا وەزیری دەرەوەی ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە، جەواد زەریف لە تویتێکدا بەرامبەر بەم بڕیارەی ئەمریکا هەڵوێستی وەرگرت.

ستیڤێن منوچین، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا گوتی، جەواد زەریف، جێبەجێکاری بڕیارەکانی رابەری ئێرانە و گوتەبیژی سەرەکی ئەم رژێمەیە لە جیهاندا.

بەرپرسێکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، مەرجی تایبەت بۆ هاتوچووی زەریف تاوتوێ دەکرێ و ئەم سەردانانەش هاتوچۆی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان، دەگرێتەوە.

بە پێی ئەم سزایەی واشنتۆن، سەرجەم داراییەکانی زەریف لە ئەمریکا بلۆکە دەکرێت و هاووڵاتیانی ئەمریکا، رێگەیان پێنادرێ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی  ئێران مامەڵە بکەن. ئەم یاسایە ئەو کەسانەش لە خۆ دەگرێت کە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادان.

جەواد زەریف لە تویتێکدا بەم شێوە وەڵامی بڕیاری ئەمریکای داوەتەوە، هۆکاری دانانی من لە لیستی گەمارۆکان ئەوەیە، کە من گوتەبێژێکی سەرەکی ئێرانم لە جیهان، ئەم بڕیارە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر خۆم و بنەماڵەکەم دانانێ، چونکە لە دەرەوەی ئێران هیچ دارایی و بەرژەوەندییەکم نییە، سوپاس بۆ ئەمریکا کە منی بە هەڕەشە زانیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com