نوچەنێت
پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم، بۆ پڕۆژەیاسای دیاریکردنی رۆژی بەجینۆساید ناساندی ئێزدییەکان دەکات.
لە ٣-٨-٢٠١٤، رێکخراوی تیرۆرستی داعش، هێرشی کردە سەر شەنگال و ناوچەکانی تری ئێزدی نشین و کۆمەڵکوژی و رفاندن و تیرۆری ئەنجامدا.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە بانگهێشتنامەیەكدا کە رۆژی سێ شەممەی رابردوو بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١-٧-٢٠١٩، کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت و تییدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای دیاریکردنی رۆژی ٣-٨ وەک دیاریکردنی رۆژی کۆمەڵکوژی ئیزدییەکان دەکرێت.