دوایین زانیاری لەبارەی ژمارەی رووفاتی ئەنفاڵکراوانی سەماوە

0

نوچە: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە، زیاترە لەوەی ڕاگەیەندراوە و پێشبینی دەکەین بگاتە ۱۷۰ رووفات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەبارەی ژمارەی رووفاتەکانی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە راگەیاند: ئەمڕۆ (چوارشەممە ۳۱-۷-۲۰۱۹)، لە درێژەی هەڵگرتنەوەی ڕووفاتەکانی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە ۱۱۵ کەس، و هێشتا تەواو نەبووە لەو ژمارەیەی پێشتر ڕاگەیەندرا زۆر زیاترە”.

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفاڵکراوان دەشڵێت “پێدەچێت تا دوو ڕۆژی ددیکە لە هەڵگرتنەوەی تەرمەکان تەواو نەبین”. هەروەها پێشبینی دەکات، کە ژمارەی ڕوفاتەکان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە بگاتە “۱۷۰” کەس.

فوئاد عوسمان ئەوەشی روونکردەوە، کە “دوای هەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی دیکە لە سەماوە، ڕووفاتەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری بەغدا دەکرێن و نموونەی ئێسکیان لێ وەردەگیرێت و دواتر بە ڕێوڕەسمێکی تایبەت دەهێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

لەبارەی شوێنی ناشتنی رووفاتەکان فوئاد عوسمان گوتی “بە زۆری تەرمەکان لە مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ، یان گۆڕستانی ئەنفال لە “دێبنە”ی ناحیەی ڕزگاری دەنێژرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com