نوچە-تسنیم
نێردەی تایبەتی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو گەیشتە بەغدا.
فاتح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، لەم بارەوە ڕایگەیاند: ئەنقەرە خوازیاری پتەوکردنی پەیوەندیەکانی تورکیا و عێراقە، بە تایبەت لە کەرتی ئاودا.
بڕیارە نێردەی ئەردٶغان لە بەغدا لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆبێتەوە.
ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق، ئاوی بەنداوی ئیلیسو بەڕووی عێراقدا گیرایەوە.
بەنداوی ئیلیسو، یەکێک لە تەوەرەکانی دیدار و گفتوگۆکانی نێردەی ئەردۆغان و بەرپرسانی عێراقییە.