نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق هۆشداری دەدات

0

نوچە-سپۆتنیک

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، سەبارەت بە گرژیەکانی ناوچە و کاریگەرییان لە سەر دۆخی ناوخۆی ئەم وڵاتە هۆشداری دەدات.

جنین هنید پلاسچارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەڵێت، بەردەوام بوونی ئاڵۆزیەکان لە ئاوەکانی کەنداو، نە تەنها عێراق بەڵکوو تەواوی ناوچەکە دەخاتە ژێر مەترسییەوە.

بە گوتەی پلاسچارت، ئەوەی لە ناوچەکە روودەدات، ئەگەر بێتو بەردەوام بێت، شوێندانەری خراپی بە سەر عێراقەوە دەبێت.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو، کە تاران و واشنتۆن دەبی بە شێوەی واقعبینانە بڕواننە دۆخی عێراق و لەوە تێبگەن، کە عێراق دەیان ساڵە لە گەل شەڕ و قەیران بەرەوڕوویە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com