وڵاتانی زلهێز سەبارەت بە ئێران کۆدەبنەوە

0

نوچە-گارین

بەریتانیا داوای لە وڵاتانی ئەمریکا و فەرەنسا کردووە، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئاسایشی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هۆرمۆز کۆبوونەوە.

پێگەی گارین لە سەر زاری بەرپرسانی سەربازی بەریتانیا ئاشكرای دەکات، لەندەن لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری واشنتۆن و پاریس، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی جولای، سەبارەت بە ئێران کۆدەبنەوە.

گرەنتیکردنی ئاسایشی کەشتیڕانی لە ئاوەکانی کەنداو و گەرووی هۆرمۆز، تەوەری سەرەکی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دەبێت.

هاوکات لە گەڵ ئەم هەوڵانەی بەریتانیا، واشنتۆنیش لە گەڵ وڵاتانی جیهان لە دانوستاندایە، تاکوو هەواڵبەندییەکی دەریایی لە دژی هەڕەشەکانی ئێران ساز بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com