نوچە
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، وەک جێگرەری شێخ جەعفەر کرایە فەرماندەی گشتی هێزەکانی ٧٠ـی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرایە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەناو یەکێتی ناوی هەریەک لە “مستەفا چاوڕەش، جێگری بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ و مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و سامان گەرمیانی ئەندامی سەرکردایەتی دەهات، کە پۆستەکە وەربگرن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بە فەرمانی کۆسرەت رەسوول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کرایە فەرماندەی گشتی هێزەکانی 70ـی ئەو حزبە.
بە نووسراوی ژمارە ٩٥٤ لە ٢٧-٧-٢٠١٩، کە واژووی کۆسرەت رەسوولی لەسەرە، لە شوێنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی پێشووی ئەو هێزە مستەفا چاوڕەش بووە فەرماندەی هێزەکانی ٧٠.